وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەنقەرە و بەغداد بۆ یەکەمجار رێککەوتننامەی ستراتیجی واژۆ دەکەن

زووم…

 

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەرەو عێراق بەڕێدەکەوێت و بۆ یەکەمجار دوای چەندین ساڵ، رێککەوتننامەیەکی ستراتیجی لەگەڵ عێراق واژۆ دەکەن.

یەشار گولەر بەرلە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و گوتی، ئۆپراسیۆنەکانی پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامن و ئاشکرایکرد، بەرپرسانی عێراقیش دەستەواژەیەکی نزیکیان بەکارھێناوە بۆ ناوھێنانی پەکەکە بە تیرۆریست.

یەشار گولەر لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی ئایا نیازی دامەزراندنی ناوچەیەکی ئەمنیی پارێزراو بە قووڵی 30 کیلۆمەتر لەسەر سنووری تورکیا و عێراق ھەیە گوتی، بە کرداری ناوچەی پارێزراو دامەزراوە، بەڵام ھەندێک کار ھەیە کە پێویستە ئەنجامی بدەن و کار دەکەن بۆ ئەنجامدانیان کە بریتین لە چۆڵکردنی ناوچەکانی قەندیل و گارە لە چەکدارانی پەکەکە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button