هەولێر.. کافتریایەک لەسەر لێدانی “سروودی بەعسییەکان” داخرا

زووم..

لە شەقامی ئیسکانی شاری هەولێر کافتریایەک لەسەر لێدانی “سروودی بەعسییەکان” داخرا.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر بە زوومی ھەولێری راگەیاند، شەوی رابردوو دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە یەکێک لە کافتریاکانی شەقامی ئیسکان سروودی بەعسییەکان لێدەدرێت، کاتژمێر 1:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کافتریاکەیان داخستووە و “رێککاری یاسایی توندیش بەرامبەری دەگیرێتەبەر.”

ئەوە جاری یەکەم نییە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان لە کافتریا و رێستۆرانتەکانەوە سروود و گۆرانیی ستایشکردنی بەعس لێبدرێت، بەڵام هەموو جارەکان ئەو کافتریا و رێستۆرانتانە داخراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button