ئیسرائیل: حەماس پێشنیازی نێوەندگیرەکانی بۆ ئاڵوگۆڕی بارمتەکان رەتکردووەتەوە

زووم…

 

نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، حەماس پێشنیازێکی وڵاتانی نێوەند گیری بۆ رێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکان رەتکردووەتەوە.

نوسینگەی ناتانیاهۆ لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، رەتکردنەوەی پێشنیازی هەرسێ وڵاتی نێوەند گیری میسر، قەتەر و ئەمریکا لەلایەن حەماسەوە کە هەفتەی رابردوو لە قاهیرە کۆبوونەوە دەریدەخات ئەو بزووتنەوەیە بایەخ نادات بە گەیشتن بە رێککەوتنێکی مرۆیی و گەڕاندنەوەی بارمتەکان.

دەشڵێت، حەماس بەردەوامە لە بەکارهێنانی بارگرژییەکان لەگەڵ ئێران و دەیەوێت بی قۆزێتەوە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکە.

نوسینگەی ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هەموو هێزێکەوە بەردەوام دەبن لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی جەنگ دژی حەماس و گەڕاندنەوەی ئەو ١٣٥ بارمتەیەی لە غەزەدا ماون.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button