نەرویج ئەو هاووڵاتیە عێراقییەی سنوورداشی سوید کردەوە کە کۆپی قورئانی سوتاند

زووم..

 

دەسەڵاتدارانی نەرویج سەلوان مۆمیکا، ئەو هاووڵاتییە عێراقییەی سنوورداشی سوید کردەوە کە چەند جارێک کۆپی قورئانی پیرۆزی سوتاند و بووە هۆی توڕەیی جیهانی ئیسلامی.

سەلوان مۆمیکا بە رۆژنامەی ئیکسپرێشنی سویدی راگەیاند، داواکاری مافی پەنابەرێتی لە نەرویج رەتکراوەتەوە، چونکە لەڕووی ئەمنییەوە مەترسی دروستدەکات، سەرباری ئەوەی بەڵێنیشی داوە کە قورئان نەسووتێنێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، تا 16ـی ئەم مانگە، مافی نیشتەجێبوونی کاتی لە سوید ھەیە و ھەر کاتێک تەواو بێت، ئەوە جارێکی دیکە داوای مافی پەنابەرێتی دەکاتەوە.

پێشتر جێسپەر تێنگرۆس، گوتەبێژی فەرمانگەی کۆچی سوید ڕایگەیاند بوو، مافی نیشتەجێبوون و مانەوەی سەلوان مۆمیکا لە سوید، تازە ناکرێتەوە و سنوورداش دەکرێتەوە.

ساڵى رابردوو بەهۆى دووجار سوتاندنى قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق لەژێر چاودێری پۆلیسى سویدا، ناڕەزایەتیی توندى لەسەر ئاستی ئیسلامی و جیهانی لێکەوتەوەو سەرکۆنە کرا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button