کاردیناڵ ساکۆ دەگەڕێتەوە عێراق و سودانی پێشوازی لێدەکات

زووم…

 

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە گەڕانەوەی کاردیناڵ ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان بۆ بەغداد کرد.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سودانی و ساکۆ باسی رەوشی گشتیی عێراقیان کرد لەگەڵ ئەو هەوڵانەی بەغداد دەیدات لەپێناو بونیادنانی ئاییندەیەکی باشتر.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەکە، سودانی ئاماژەی بە رۆڵی مێژوویی و گرنگی پێکهاتەی کریستیانەکانی نێو عێراق کردووە.

لای خۆشییەوە، کاردیناڵ گوتوویەتی، پێویستە حکومەت ئەرکەکانی بۆ خزمەتکردنی تەواوی خەڵکی عێراق جێبەجێ بکات.

لە مانگی ته‌موزی ساڵی رابردوودا، لویس ساکۆ بەغدادی بەجێهێشت، دوای ئەوەی سەرۆککۆماری عێراق بە مەرسومێکی کۆماری، دەستنیشانکردنی وەک پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان لێسەندەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button