ڕێگە نەدرا بنەماڵەی ژینا ئەمینی بۆ وەرگرتنى خەڵاتی ساخارۆڤ گەشتى فەرەنسا بکەن

زووم:

لە سەروبەندی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ساخارۆڤ، “دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامیی ئێران چوونە دەرەوەی لە دایک و باوک و براکەی ژینا ئەمینی قەدەغەکرد”، ئەوەش بە گوێرەى راپۆرتێکى ڕادیۆ زەمانە.

هەر بە گوێرەى راپۆرتەکە، شەوى رابردوو، “چوونە دەرەوەی وڵات لە موژگان ئیفتخاری، ئەمجەد ئەمینی و ئەشکان ئەمینی، ئەندامانى بنەماڵەی ژینا ئەمینی قەدەغەکراوە و پاسپۆرتەکانیان لە فڕۆکەخانەی خومەینی دەستی بەسەردا گیراوە”.

ژینا ئەمینی کچێکی کورد بوو، ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراو دواتر گیانى لەدەستدا، ئەوکات وترا، کە “بەهۆى ئەوەى لەکاتى دەستگیرکردنیدا لێدراوە، بۆیە گیانى لەدەستداوە”، کە ئەوەش بووە هۆی خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە ئێران و چەند مانگێک بەردەوامبوو.

مانگی ڕابردووش پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی ڕایگەیاند، خەڵاتی ساخارۆڤ کە “بە بەنرخترین خەڵاتی مافی مرۆڤ لە ئەوروپا دادەنرێت”، دەبەخشێتە ژینا ئەمینی و “بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی” ، وەک پشتیوانییەک بۆ ژیناو ئەو بزووتنەوەیەى بەهۆى گیانلەدەستدانى لە ئێران سەریهەڵدا.

بنەماڵەی ژینا ئەمینی بڕیار بوو بە فڕۆکە گەشتى فەرەنسا بکەن، ئەوەش بەشداریکردن لە مەراسیمی دابەشکردنى خەڵاتی ساخارۆڤ، کە مەراسیمەکە لە 13ى کانى یەکەم بەڕێوەدەچێت.

رادیۆى زەمانە بڵاویشیکردەوە، سەرەڕاى رێگرییەکان، بەڵام بە گوێرەى راپۆرتى رادیۆکە، محەمەد ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی، کە لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکە بووە، توانیویەتی گەشت بکات بۆ فەرەنسا.

لاى خۆیشییەوە، شیرین  ئەردەکانى، خوشکى ژینا ئەمنیى، بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتراستیکردووەتەوە، دایک و باوکی ئەمینی و براکەی، رێگرییان لێکراوە لە فڕۆکەخانەوە گەشت بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان ڤیزاى گەشتى فەرەنسایان هەبووە، بەڵام رێگرییان لێکراوەو تەنانەت دەست بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا گیراوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button