رێژەی لەدایکبوون لە ئێران زیادیکردووە

زووم..

 

لە ماوەی ساڵی رابردوو هەتاویدا، یەک ملیۆن و 58 هەزار منداڵ لە ئێران لەدایکبوون، بەراورد بە ساڵی پێشووی، رێژەی لەدایکبوون لەو وڵاتە بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی داتا و ئامارەکانی ناوەندی رووپێووی دانیشتووانی حکومەتی ئێران، پارێزگای تاران ژمارەیەکی پێوانەیی لەدایکبوونی هەبووە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو 4% گەشەی کردووە کە زیاتری لە 131 هەزار منداڵ بووە، بەدوای ئەویشدا پارێزگای سەمنان دێت بە لەدایکبوونی نزیکەی حەوت هەزار منداڵ.

ئامارەکە دەریدەخات کە ژمارەی دانیشتوانی ئێران بەرزبووەتەوە بۆ 90 ملیۆن کەس.

هەواڵی زیاتر

Back to top button