لە ئیستەنبوڵ رێگریکرا لە نمایشکردنى شانۆییەک بە زمانى کوردى

 زووم:

قایمقامی ناوچەى شیشلى لە ئیستەنبوڵ بە نوسراوێک نمایشکردنى شانۆیەکی بە زمانى کوردى قەدەغە کرد.

“پاشا و ترڤیس” ناوى شانۆییەکە بە زمانى کوردی لە پارێزگاى ئامەد، مێردین و ئیایهـ بەزمانى کوردیی نمایش کراوە، بەڵام لە ئیستەنبوڵ نمایشکردنى شانۆییەکە بە زمانى کوردیی قەدەغە دەکرێت.

بەگوێرەى هەواڵێکى ئامیدا خەبەر، دەنیر ئۆزەر، ئاکتەرى شانۆکە رایگەیاندووە، پاساوی قەدەغەکردنى شانۆییەکە لە ئیستەنبوڵ ئەوەیە کە بە زمانى کوردیی نمایش دەکرێت، لەکاتێکدا شانۆییەکە باس لە ژیانى سیاسیی سەرۆکى ئەمریکا دەکات و پێشتر لە باکوورى کوردستان بە زمانى کوردیی نمایشمان کردووە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button