شاندێكی هەرێم بۆ یەکخستنی ڕێکارە دارایی و  ژمێریارییەکان لە بەغدادە

زووم:

شاندێكی هونەریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کردووە، بەمەبەستی پێکهێنانی تیمی هاوبەش بۆ یەکخستنی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوه‌ندی عێراق.

زوومی بەغداد رایگەیاند، شاندەکە لە 18 کەس پێکهاتووە و تا رۆژی پێنجشەممە لە بەغداد دەمێنێتەوە و بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش دەکەن لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق.

شاندەکە لە نوێنەری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم پێکهاتووە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button