ترەمپ بە گێچەڵی سێکسی تۆمەتبارکرا و 83 ملیۆن دۆلار سزادرا

زووم:

 

دادگایەکی ئەمریکا تۆمەتی سوکایەتی و گێچەڵکردن بە ژنەڕۆژنامەنووسێکی دایە پاڵ دۆناڵد ترەمپ، سزای 83 ملیۆن دۆلار قەرەبووکردنەوەی بەسەردا سەپاند.

جین کارۆڵ ژنەڕۆژنامەنووسێکی بەتەمەنە، سکاڵای دژی ترەمپ تۆمارکردووە و گوتوویەتی، لە ساڵانی نەوەدەکاندا دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەری، داوای 10 ملیۆن دۆلار قەرەبووی لێدەکرد.

دادگای نیویۆرک کێشەکەی یەکلایی کردەوە، بڕیاریدا، ترەمپ گێچەڵ و سوکایەتیی بەو ژنەڕۆژنامەنووسە کردووە و دەبێت ناوبراو بڕی 83 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بدات بە گێچەڵپێکراوەکە.

ترەمپ لە ساڵی 1996 دەستدرێژیی سێکسیی کردۆتە سەر جین، ساڵی 2022 بە ئاشکرا لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە سووکایەتیی پێکرد، بەڵام دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە، دەیگوت، “هەرگیز نەمدیوە و نایناسم”.

دۆناڵد ترەمپ دوای بڕیارەکەی دادگا رایگەیاند، “ئەمە کێشەیەکە دیموکراتەکان بەهۆی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانەوە بۆیان دروستکردووم”.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button