بێکاریی ژنان هۆکارێکی سەرەکیی قەیرانی ئابووریی ئەفغانستانە

زووم:

لە راپۆرتێکی نوێدا، نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە تێکچوونی دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ئەفغانستان دەکات دوای گەڕانەوەی دەسەڵاتی تاڵیبان، سنوورداربوونی مافەکانی ژنان بۆ کارکردن وەکو یەکێک لە هۆکارەکانی قەیرانی ئابووریی وڵاتەکە باس کراوە.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان “UNDP” لە راپۆرتەیدا دەڵێت، دامەزراندنی ژنان لە ئەفغانستان بۆ نیوە دابەزیوە و دامودەزگا حکومییەکان شارەزایی و تواناکانیانی ژنانیان لەدەستداوە، بۆیە نەتەوە یەکگرتووەکان گەڕاندنەوەی مافەکانی ژنان بە گرنگە دەزانێت، بەتایبەت بۆ ئابووریی ئەفغانستان.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، 69%ی هاووڵاتیانی ئەفغانستان ناتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دابین بکەن، لەوانە خۆراک و چاودێریی تەندروستی و پێداویستییەکانی دیکەی رۆژانە.

دوای گرتنەوەدەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە، لە ئەفغانستان کارکردنی ژنان لە فەرمانگە حکومییەکان و کۆمپانیا تایبەتەکان و تەنانەت رێکخراوە فریاگوزارییەکان قەدەغە کراوە، ئەمە جگە لە خوێندن دوای قۆناغی سەرەتایی.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button