سودانی لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ “بەدرۆخستنەوەی بانگەشەکانی ئێران” بۆ هێرشکردنەسەر هەولێر

زووم:

 

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر هەولێر پێکهێناوە تاوەکو بەڵگە کۆبکەنەوە بۆ بەدرۆخستنەوەی بانگەشەکانی ئێران گوایە بارەگایەکی مووسادی کردووتە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و بە دەستدرێژیی بۆسەر سەروەریی عێراق و ئاسایشی گەلەکەی ناویبرد و دەڵێت، هێرشەکە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی مەدەنی کردووتەئامانج.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، قاسم ئەعرەج، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەندام دەبێت تێیدا، و کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاریی ورد و پێویست بۆ بەدرۆخستنەوەی بانگەشەی لایەنی هێرشکار و ئەنجامەکانیشی بۆ ڕای گشتی و جیهان ئاشکرا دەکرێت.

وەزارەتەکە جەختیکردووەتەوە کە ئەم هەڵسوکەوتە سوکایەتیکردنە بە بنەماکانی دراوسێی باش و ئاسایشی ناوچەکەش.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button