لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا ئەندامبوونی سویدی لە ناتۆ پەسەندکرد

زووم:

پرۆتۆکۆلی بەئەندامبوونی سوید لە رێکخراوی ناتۆ یەکەم هەنگاوی لە پەرلەمانی تورکیا بڕی و لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان رەزامەندی لەسەر نیشاندا.

ئەمڕۆ لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا لە باڵەخانەی پەرلەمان لە ئەنقەرەی پایتەخت، بەسەرۆکایەتی “فوئاد ئۆکتای” سەرۆکی لیژنەکە  کە پەرلەمانتاری سەربە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدارە کۆبووەوە و رەزامەندی لەسەر پرۆتۆکۆلەکە نیشاندا.

پاش ئەم بڕیارەی لیژنەی دەرەوە، پرۆتۆکۆلەکە رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت بەمەبەستی دەنگدانی کۆتایی لەسەری.

23ـی تشرینی یەکەمی رابردوو، پاش مشتومڕێکی زۆر لەنێوان ئەنقەرە و ستۆکهۆڵم رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا واژۆی لەسەر پرۆتۆکۆڵی بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆکرد. ئەوکات ئەردۆغان پەسەندکردنی ئەندامێتی سویدی لە ناتۆ پەیوەستکرد بە رەزامەندی کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر فرۆشتنی 40 فڕۆکەی F-16  بە تورکیا.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button