هەولێر و بەغداد لەبارەى یەکخستنى سیاسەتى گومرگییەوە لە گفتوگۆدان

زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان

ئۆبزێڤەر

  • بەڵێنەکانی ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لەبارەی لیستی چاوەڕوانییەکانی نەخۆشان بۆ بینی پزیشک نەهاتوونەتەدی و کەرتی تەندروستی رووبەڕووی قەیرانی زستان دەبێتەوە
  • ئەو سێ بارمتەیەی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژران، پێشتر ئاڵای سپییان وەک ئاماژەیەک بۆ تەقەنەکردن لێیان، هەڵکردووە
  • بەریتانیا و ئەڵمانیا داوای ئاگربەستێکی درێژخایەن بۆ شەڕی غەزە دەکەن

واشنتن پۆست

  • وڵاتانی هاوپەیمان لە بەرامبەر سیاسەتی غەزە توند مامەڵە لەگەڵ یەکتریدا دەکەن و پشتیوانیکردنی ئیسرائیل زیان بە پەیوەندییەکانیان دەگەیەنێت
  • پشتیوانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ئیسرائیل رەنگە زیان بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بگەیەنێت
  • توندڕەوە ئیسرائیلییە هاوردەکان شەڕی غەزە وەک دەرفەتێک دەبینن بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان فراوان بکەن

ئۆرشەلیم پۆست

  • سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێت کە سوپای ئیسرائیل هەڵەی کردووە لە کوشتنی سێ سەربازی خۆی
  • بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دەڵێت شەڕ تاکە رێگەیە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان
  • لەگەڵ بەردەوامی شەڕوپێکدادان لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان، درۆنێکی لوبنانی سەربازێکی ئیسرائیل دەکوژێت

عەرەب نیوز

  • سعودیە دەستپێشخەریی لە ناردنی سەرەخۆشی بۆ کوەیت دەکات دوای مردنی ئەمیری ئەو وڵاتە و بە سەرکردەیەکی مەزن و بەوەفا وەسفی دەکات
  • حوسییەکانی یەمەن هێرشی درۆنی دەکەنەسەر شارێکی کەنار دەریای ئیسرائیل
  • بەگوێرەی راپۆرتێک، سەرکەوتنی سعودیە بۆ میواندارییکردنی پێشانگەی ئێکسپۆ 2030 ئابووریی سعودیە هێندە بەهێز دەکات زۆر لە پێشانگەکە زیاتر درێژە دەكێشێت

زوومى رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • بە مەبەستى هاندانى ئاوارەکان بۆ گەڕانەوە پێشنیازکراوە پێنج هەزار دۆلار بدرێت بە هەر خێزانێک
  • دواى تەواوبونى دەنگدانی تایبەت، سبەینێ عێراقییەکان ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاکان هەڵدەبژێرن
  • سەرۆکی هەرێم و پلاسخارات هەڵبژاردنى پارێزگاکانیان بە گرنگییەوە باسکرد

زەمان

  • هەولێر و بەغداد لەبارەى یەکخستنى سیاسەتى گومرگییەوە لە گفتوگۆدان
  • ونبوونى 61 کۆچبەرى نایاسایی دواى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەیان لە نزیک لیبیا
  • رۆژنامەى “دەیلى میرۆ” لە کێشەى هاککردنى ئیمێلەکەى شازادە هاری-دا داواکەى دۆڕاند و 178 هەزار دۆلار سزا درا

شەرقولئەوسەت

  • کۆلین ئارمسترۆنگ، باڵیۆزی فەخری بەریتانیا لە ئیکوادۆر رفێنرا
  • پاش راوەستانى بۆ ماوەیەک، واشنتن سوورە لەسەر هاوکاریی خێرا بۆ سودانییەکان
  • رێکخراوى تەندروستیى جیهانى هاوکاریی پزیشکی دەگەیەنێتە نەخۆشخانەى شیفا لە غەزە

ریازی سعودی

  • هێشتا دوورە بگوترێت ئیسرائیل جەنگی غەزە دەباتەوە
  • ئەمریکا 33 ترلیۆن و چینیش 14.6 ترلیۆن قەرزارن
  • جەنگی غەزە رووە شاراوەکەى وڵاتانى رۆژئاوای هەڵماڵی

زوومى رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

  • له‌ شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ بۆ پێنج ئه‌ستێره‌یی؛ باڵه‌خانه‌ی پێشووتری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كرێته‌ هۆتێل
  • وه‌زیری به‌رگریی تورکیا ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌مریكا دەکەین سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتنی 40 فڕۆكه‌ی ئێف-16 و 79 كیتی مۆدێرنیزه‌كردنی فڕۆكه‌كان
  • ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند به‌هۆی له‌ده‌ستدانی چه‌مكه‌ كەلتوورییه‌ خۆماڵییه‌كانه‌وه‌ تووشی نه‌بوونی بوونه‌ته‌وه‌ له‌ هزردا

سۆزجو

  • باخچه‌لی ده‌ڵێت، شێخ سه‌عید ناپاكی به‌رامبه‌ر نیشتمان كردووه‌
  • له‌م مانگه‌دا نرخی ده‌رمان به‌رێژه‌ی 25% زیاد ده‌كات
  • دوای كۆچی دوایی په‌رله‌مانتارێكیان، جه‌هه‌په‌ په‌رله‌مانتارێك ده‌داته‌ پارتی سه‌عاده‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن فراكسیۆنیان لە پەرلەمان هه‌بێت

جمهورییه‌ت

  • ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ده‌ست نه‌بوونییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن 9.4 ملیۆنن، واز له‌ خوێندن ده‌هێنن و ناچارن كاربكه‌ن
  • ئیسرائیل ئه‌و دیله‌ ئیسرائیلییانه‌ی كوشت كه‌ ده‌یانویست خۆیان راده‌ست بكه‌نه‌وه‌ و ئاڵای سپییان هه‌ڵكردبوو
  • گوته‌كانی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ گرانی، كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكه‌وته‌وه‌

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • ته‌لئه‌بیب به‌ ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات؛ بارمته‌كان ئازاد بكرێن
  • دادگای ده‌ستووری ره‌تیكرده‌وه‌ پێشێلكردنی مافه‌كان هه‌بێت له‌ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ جیزره‌ و بووه‌ قه‌ڵغانی كارمه‌ندانی حكومه‌ت
  • ئۆتۆمبێلی تۆگ گه‌یشته‌ خوێندنگه‌كان، به‌ڵام ژه‌مێك خواردن نه‌گه‌یشت

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button