رۆژنامەکان: لە عێراق هەڕەشە لەو کۆمپانیایانە دەکرێت کە پشتگیری ئیسرائیل دەکەن

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کردەوە
  • کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی ئۆتۆمبێل بەنیازە ئۆتۆمبێلی چینی و کۆری دۆستی ژینگە هاوردە بکات
  • تەندروستی هانی هاوڵاتیان دەدات خۆیان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی بکوتن

شەرقئەوسەت

  • جەنگی غەزە متمانەی بەرپرسانی ئەمریکی بە بایدن لاواز کردووە
  • ئیسرائیل هێرشەکانی فراوانترکرد و کارەساتی نەخۆشخانەکانی غەزەش سەختتربوو
  • عومان: بەبێ چارەسەری کێشەی فەلەستین ئاشتی لە ناوچەکە بەدی نایەت

قودسی عەرەبی

  • ناڕەزایەتی لەناو دەزگا حکومییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر غەزە دروستبووە
  • قەتەر: خراپتربوونی دۆخەکە هەوڵەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان پەکدەخات
  • چاودێرە ئیسرائیلییەکان دەڵێن، حەماس خۆڕاگرە و دوورە لە خۆبەدەستەوەدان

عەرەبی جەدید

  • لە عێراق هەڕەشە لەو کۆمپانیایانە دەکرێت کە پشتگیری ئیسرائیل دەکەن
  • میسرییەکان هەوڵی خێراکردنی هەوڵەکانی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەدەن
  • لایەنگری بۆ ئیسرائیل هەڵمەتێکی چڕی لەسەر بایدن و ئیدارەکەی دروستکردووە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • دوای دورخستنەوەی لە پۆستەکەی وەزیری پێشووی ناوخۆی بەریتانیا سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی بە ‘خیانەت’ی نیشتیمانی تۆمەتباردەکات
  • بەهۆی گەمارۆدانیان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، فەلەستینییەکان لەناو نەخۆشخانەی شیفادا گۆڕ بۆ مردووەکانیان هەڵدەکەنن
  • دوای شەش ساڵ، شی جینپینگی سەرۆکی چین گەیشتە ئەمریکا و لەگەڵ بایدنی سەرۆک کۆدەبێتەوە

واشنتن پۆست

  • پارێزەرێکی پێشووی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت ترەمپ لەسەرەتای شکستی هەڵبژاردنی 2020 نیازی نەبووە لەژێر هیچ بارودۆخێکدا کورسی سەرۆکایەتی جێبهێڵێت
  • گیانلەدەستداوانی غەزە چیتر لە ژماردن نایەن لەکاتێکدا نەخۆشخانەکانی ئەو شارە گەمارۆدراوە پەکی کەوتووە
  • جۆ بایدن و شی جینپینگی سەرۆکی چین کۆدەبنەوە و گرژییەکانی نێوانیان لەبارەی تایوانەوە لەوپەڕی بەرزیدایە

چاینە دەیلی

  • لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئاسیای سەر زەریای هێمن وەک قۆناغێکی گرنگ بۆ جیهان سەیردەکرێت
  • پێشبینی دەکرێت ساڵی 2023 وەک گەرمترین ساڵ لە ساڵی 1850ەوە هەژمار بکرێت
  • پێشبینی دەکرێت بە سەردانەکەی سەرۆکی چین بۆ ئەمریکا پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە ئاسایی ببێتەوە

عەرەب نیوز

  • تەرمی گیانلەدەستداوان لە نەخۆشخانەی شیفا لەسەر یەکتریی کەڵەکەبوون و 179 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا نێژران
  • نەتەوەیەکگرتووەکان داوادەکات رێگەی پێبدرێت یارمەتی سودانییەکان بدات کە توندوتیژی قورس تەنگی پێ هەڵچنیون
  • سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بە هێرشەکانی بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا و دەڵێت بۆ چەکدارانی حەماس لە نەخۆشخانەکەدا دەگەڕێت

رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو

  • ده‌سه‌ڵات جگه‌ له‌ گوتاری سیاسی هیچ هه‌ڵوێستێكی دژی ئیسرائیل نه‌بووه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ڕدا
  • باخچه‌لی ده‌ڵێت، با دادگای ده‌ستووریی دابخرێت و سه‌رۆكه‌كه‌ی بچێت بۆ قه‌ندیل
  • له‌ میانی گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به‌ بودجه‌دا له‌ لیژنه‌ی پلان و بودجه‌ی په‌رله‌مان ره‌خنه‌ی توند له‌ وه‌زیری كشتوكاڵ له‌باره‌ی جووتیاران گیرا

جمهورییه‌ت

  • له‌ بورسا هێرشی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر رۆژنامه‌وانێك كه‌ له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌ینووسی
  • له‌ غه‌زه‌ تا دێت تراژیدی گه‌وره‌ ده‌بێت و شاره‌كه‌ بووه‌ته‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ
  • سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی دادگاكان و سه‌ردانی هه‌ریه‌ک له‌ ئاكشه‌نه‌ر و داودئۆغڵوی كردووه‌

بیرگون

  • وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى تورکیا ده‌ڵێت، زیاتر له‌ 437 هه‌زار منداڵ له‌ خوێندنگه‌ دابڕاون
  • هه‌ڵاوسانی خۆراک له‌ جیهاندا روو له‌ داكشان و له‌ توركیا رووی له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه‌، تێكڕای گشتیی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا 8.1%و له‌ توركیا 75% ـە
  • دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه‌ پاره‌ دابینبكات ده‌ستیكردووه‌ به‌ فرۆشتنی زه‌وییه‌كان و له‌ 44 پارێزگا 622 پارچه‌ زه‌وی ده‌فرۆشێت

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • له‌نێو بودجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردا خواردن بۆ خوێندكاران و دامه‌زراندنی مامۆستا بوونی نییه‌
  • به‌هۆی نه‌بوونی هه‌نارده‌وه‌، جوتیاران ناتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه‌ و له‌ تێچووی خۆی به‌ كه‌متر ده‌یفرۆشن
  • سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ ده‌ڵێت، دژی ده‌ستوورێكین ئه‌ردۆغان بینووسێته‌وه‌

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • سەدان هەزار یەمەنی ئامادەییان بۆ بەشداری لە شەڕ دژبە ئیسرائیل دەربڕی
  • داوای ئەمریکا لە حەسەن نەسروڵڵا: بۆ پاراستنی دامەزراوە ناوکییەکان ئامادەین، هێزەکانمان لە ئیسرائیل بە ئامانج مەگرن
  • باڵوێزخانەی هوڵەندا: ئیسرائیل هیچ ستراتژییەکی لە شەڕی غەزەدا نییە

ئەبرار

  • لە حیزبی لیکود بۆ لەسەرکارلابردنی ناتانیاهۆ کەوتوونەتە گوتوێژەوە
  • ناتانیاهۆ دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل لە شەڕی غەزەدا سەرکەوتن وەدەستنەهێنی نۆرە دەگاتە ئەمریکا و ئەوروپا و ئەوانیش تووشی وەها دۆخێک دەبن
  • ناتانیاهۆ پێیوایە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان توانای چارەسەرکردنی کیشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینی نییە

جەوان

  • جینایەتی رژێمی زایونیستی، پێشانگای لیبراڵ دێموکراسیی رۆژئاوایە
  • یەهودییەکانی بەریتانیا بە تاوانی رەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل دەستبەسەر دەکرێن
  • رێبەری ئەنساروڵڵا لە یەمەن دەڵێت، ئەگەر دەوێرن ریگا بکەنەوە با سەدان هەزار مجاهیدی یەمەنی بە چاوی خۆتان لە غەزە ببینن

ئێران

  • لە 600 تانکی مرکاوای سوپای ئیسرائیل، 182 دانەیان لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە تێکشکێندراون
  • لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکانی حکومەتەکانی جیهان، سەرۆککۆماری ئێران داوای راگرتنی شەڕ لە غەزە دەکات
  • 40%ـی کارەبای عێراق لە ئێرانەوە دابیندەکرێت و 10 میلیار دۆلار پارەی کارەبای ئێران لە عێراق وەردەگیرێتەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button