
زووم
ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به پشتیوانیی یان دژایه‌تییكردنی دادگای ده‌ستووریی وڵاته‌كه روو لە زیادبوونن، دۆسیەى ئازادنەکردنى سەرۆکى پارتى کرێکارانى تورکیا، ناکۆکییەکانى توندتر کردەوە.
دادگای ده‌ستووریی كاتێک بووه ئامانجی هێرش و ره‌خنه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌تایبه‌تیش مه‌هه‌په‌ی هاوبه‌شی ئاک پارتی، كه بڕیاریدا مافی جان ئاتاڵای په‌رله‌مانتاری پارتی كرێكارانی توركیا، پێشێلكراوه و پێویسته ئازاد بكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا فه‌رمانگه‌ی سێی سه‌ربه دادگای باڵا بڕیاریدا پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی دادگای ده‌ستووریی نه‌بێت.
فەرمانگە رایگه‌یاند، فه‌رمانی كۆتایی له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه دراوه. هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا داواكاری بۆ سه‌ندننه‌وه‌ی مافی په‌رله‌مانتاریی له ئاتاڵای پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد. هاوكات سكاڵای یاسایی له دژی ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووریی به‌تۆمه‌تی پێشلكردنی حوكمه‌كانی ده‌ستوور و به‌زاندنی سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی تۆمەتبارکرد.
جان ئاتاڵای، سزای زیندانییكردنی بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ له دۆسیه‌ی پاركی گه‌زیدا به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو. پارێزه‌ره‌كانی دوای ئه‌وه‌ی به په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردرا، داواكارییان بۆ ئازادكردنی پێشكه‌شی دادگای ده‌ستووریی كرد.
دواتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌له‌كه‌ی قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باسی هه‌مواری ده‌ستوور و كه‌موكورتى یاساكانی وڵاته‌كه‌ی بوروژێنێته‌وه، پشتیوانیی خۆی بۆ دادگای باڵا نه‌شارده‌وه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه دادگای ده‌ستووریی چه‌ندین هه‌ڵه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌كی ئه‌نجامداوه.
ئەو گوتى، ناكرێت بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵا وه‌لابنرێت، واته ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌ر دوای ئه‌وه دادگای باڵا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، دادگای ده‌ستووریی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یان ته‌میز نییه و مافی ئه‌وه‌ی نییه تانه له بڕیاری كۆتایی دادگاكان بدات و هه‌ڵیانبوه‌شێنێته‌وه. دادگای باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، هاوشێوه‌ی دادگای ده‌ستووریی سه‌رجه‌م دادگاكانی دیكه‌ش ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه به‌رگریی له ماف و ئازادییه‌كان بكه‌ن.
دوێنێش ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی گشتی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (مه‌هه‌په) له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا گوتارێكی پێشكه‌شكرد و به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر دادگای ده‌ستووریی توركیا و به پارێزه‌ر و به‌رگریكار له تیرۆر ناویبرد.
باخچه‌لی هاوشێوه‌ی ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی بۆ هه‌مواری ده‌ستوور كرد و گوتی، یان ده‌بێت دادگای ده‌ستووریی دابخرێت یان سه‌رله‌نوێ پێبكهێنرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌میرتاش و هاوشێوه‌كانیان بڕیاری داوه. هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا، داوای له سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووریی كرد توركیا جێبهێڵێت و بچێته قه‌ندیل.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا، یه‌كێتیی ژووره‌كانی پارێزه‌رانی توركیا، رێپێوانێكی له به‌رده‌م دادگای ده‌ستوورییه‌وه بۆ به‌رده‌م دادگای باڵا وه‌ک پشتیوانییه‌ک له‌وه‌ی یه‌كه‌میان، رێكخست و ئۆزگور ئۆزه‌ل، سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په به‌شداریی له رێپێوانه‌كه‌دا كرد و پشتیوانیی بۆ ده‌ستوور و دادگای ده‌ستووریی دووپات كرده‌وه.
ئۆزگور ئۆزه‌ل بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای به هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات بۆ كوده‌تا به‌سه‌ر دادگای ده‌ستوورییدا ناوبرد و رایگه‌یاند، به‌توندی له دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
به‌ره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به گشتی دژی ئه‌وه‌ن ده‌سه‌ڵات له پێگه‌ی دادگای ده‌ستووریی كه‌مبكاته‌وه و دوێنێ تونجه‌ر باكرهان، هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی یه‌كسانی گه‌لان و دیموكراسیی (هه‌ده‌پ) له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وان له یه‌كه‌م رۆژه‌وه گوتوویانه ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای باڵا كوده‌تایه به‌سه‌ر سیستمی دادوه‌رییدا، به‌ڵام كوده‌تای سه‌ره‌كی كۆشک پێی هه‌ستاوه و جێبه‌جێی كردووه و ئه‌ردۆغان به روونی پشتیوانیی له كوده‌تا كردووه له‌رێگه‌ی پاڵپشتییكردنی دادگای باڵاوه.
به‌گوته‌ی باكرهان ئه‌ردۆغان خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هه‌وڵه‌ی كوده‌تا ده‌كات.
هاوشێوه‌ی جه‌هه‌په و هه‌ده‌پ، پارته‌كانی ئاینده و دیموكراسی و پێشكه‌وتن (ده‌ڤا)، بڕیاره‌كانی دادگای باڵایان به هه‌وڵی كوده‌تا ناوبرد و ده‌ڤا داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دادگای باڵای كرد.
له ئێستادا پارێزه‌رانی جان ئاتاڵای دوای بێئومێدبوونیان له فه‌رمانگه‌ی سێی سه‌ربه دادگای باڵا، په‌نایان بردووه‌ته به‌ر فه‌رمانگه‌ی چواره‌می هه‌مان دادگا تاوه‌كو بزانن ئایا ئه‌وانیش هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه یان بڕیارێكی جیاواز له‌باره‌ی چاره‌نووسی جان ئاتاڵای ده‌ده‌ن.