رۆژنامە تورکییەکان: پەرلەمانتارێکی جەهەپە دەڵێت، لە بەرنامەی شەش لایەنەکەدا زۆر خاڵ هەیە لە بەرژەوەندی هەدەپەدایە

ئاکشام

  • پەرلەمانتارێکی جەهەپە: لە بەرنامەی شەش لایەنەکەدا زۆر خاڵ هەیە لە بەرژەوەندی هەدەپەدایە
  • عەلی باباجان: بەرنامەی شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆن ئەوروپا خۆشحاڵ دەکات
  • رێژەی داهاتی گەشتیاری لە تورکیا 53٪ زیادی کردووە

سوزجو

  • سەرۆکی جەهەپە: ئاکەپە 418 ملیار دۆلاری دەوڵەتی بەسەر لایەنگرانیدا دابەش کردووە
  • تورکیا لە رووی گەندەڵێەوە لە کۆی 180 دەوڵەت 101مین وڵاتە
  • ڤیدیۆیەکی مۆنتاژکراو کە کلچدارئۆغلۆ داوای روونکردنەوە لە ئەردۆغان دەکات تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوە

سەباح

  • هارون توکاک بەرپرسێکی گەورەی فەتحوڵلاچییەکان لە سوید بینرا
  • حکومەت لە ملیۆنێک و 500 هەزار باخچەی ساوایاندا خواردن بێبەرامبەر بەسەر منداڵاندا دابەش دەکات
  • سەرۆک شارەوانیەکی پارتی باش بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیرکرا

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • بۆ دەرکردنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر سێ ملیۆن واژۆ رادەستی کۆنسەی ئەوروپا کران
  • دایکی وەیسی ئاکتاش کە لەگەڵ ئۆجەلان لە زیندانی ئیمڕالیدایە: نازانم کوڕەکەم ماوە یان نا!
  • پرۆفیسور دکتور حەمید بۆزئارسلان: کۆنسوڵخانەکانی تورکیا لە ئەوروپا بوونەتە شوێنی گروپە مەترسیدارەکان

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button