رۆژنامەکان: جەنگ لە خەرتوم گەیشتووەتە توندترین حاڵەت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 21ى ئابى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سودانی فرمانی کرد ئاسانکاری بکرێت بۆ قوربانیانی هەڵەبجە و سپایکەر
  • وەزارەتی دارایی: داهاتمان لە شەش مانگدا 54 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە
  • لە هەموو سەد هەزار عێراقیەک 81 کەس توشبووی شێرپەنجەیە، کۆمپانیا نەوتیە بیانیەکان بە هۆکار دەزانرێت

شەرقولئەوسەت

  • جەنگ لە خەرتوم گەیشتووەتە توندترین حاڵەت
  • نەیجەر دوایین هەناسەکانی دەدات لە سیستمی جیهانیدا
  • ژمارە 56 لە لیستی کاندیدانی عێراق لادەبرێت، بەهۆی بەستنەوەی ژمارەکە بە یاسای فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندن

قودسی عەرەبی

  • بارزانی داوای پاراستنی قەوارەی کوردستان و بەرژەوەندی کورد دەکات
  • ئەیاد عەلاوی بڕیاریدا بکشێتەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق
  • نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی هێرشێکی 20 ساڵ لەمەوبەر دەکات بۆ سەر بارەگاکەی لە بەغداد

عەرەب

  • بەهۆی نەبوونی یەک لیستی کورد، گۆڕان بەشداری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک ناکات
  • ڤاکسینەکانی کۆرۆنا دووبارە لەبەردەم تاقیکردنەوەی تواناکانیانن
  • فراوانبوونی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە دێرەزووری سوریا دژ بە گرانی بازاڕ، حکومەتی سوریای سەرلێشێواو کردووە

رۆژنامە فارسییەکان

جمهووری ئیسلامی

  • – ئیتڵاعاتی ئێران چەندین سیخوڕی لە وڵاتانی فەڕانسە، سوید و بریتانیا دەستبەسەر کردوە
  • – لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئامریکا، عێراق پێشی عەرەبستانی دایەوە
  • – لە نێو هێزە چەکدارەکانی تاڵبان‌دا هەزاران گەنجی خۆکووژ هەن

ئافتاب

  • – رۆژاوا خوازیاری کۆتاییهاتنی شەڕی ڕووسیە و ئۆکراینە
  • – سیاسەتی دەرەوەی ئێران کار لەسەر ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی دەکات
  • – تێچووی کارەبای فێنککەرەوە (موبەڕیدە) لە ئێران بەرانبەرە بە تێچووی تەواوی کارەبای وڵاتی میسر

شەهروەند

  • – ناکۆکییەکانی ئێران و ئەفغانستان لەسەر ئاو سەریان هەڵاوەتەوە
  • – ئاڵبانی ئەنتەرنێت لەسەر مجاهدینی خەڵقی ئێران دادەخات.
  • – زۆرترین پەنابەر لە ئەڵمانیا دیپۆرت دەکرێن

جەوان

  • – سوپای پاسداران بۆ هێزەکانی ئامریکا لە کەنداوی فارس: “دانیشە لە جێی خۆت”

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • ئەو پەرستارەی بەریتانیا کە بە کوشتنی حەوت منداڵی تازەلەدایکبوو تۆمەتبارە، هێرشی کردووەتە سەر 30 منداڵی دیکە و ئەمڕۆ سزای زیندانی هەتاهەتایی دەدرێت
  • دوای 57 ساڵ لە چاوەڕوانی بۆ بەشدارییکرد لە یاریی کۆتایی جامی جیهانی تۆپی پێی خانمان، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک بەرامبەر بە یەک گۆڵی ئیسپانیا دۆڕا و نازناوەکەی بەدەستنەهێنا
  • هەوڵەکانی روسیا بۆ ناردنی یەکەم کەشتیی ئاسمانی بۆسەر هەسارەی مانگ شکستیهێنا و کەشتییەکە لەسەر ڕووی مانگ تێکشکا

چاینە دەیلی

  • چین رۆڵی خۆی لە لوتکەی بریکسدا فراوانتر دەکات و ئەمڕۆ لە سەردانێکی چوار ڕۆژەدا سەرۆکی وڵاتەکە سەردانی ئەفریقای باشور دەکات بۆ بەشداریکردن لە لوتەکەکە کە پێنج وڵات تێیدا بەشدارن
  • سەرۆکی چین هانی گەنجانی چین و ئەمریکا دەدات ببن بە شانی وڵاتەکانیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەنییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە
  • بەشێک لە شارەزایان لە ئەمریکا داوا دەکەن پاکێجی رێککەوتنی زانستیی تەکنەلۆجی نێوان چین و ئەمریکا تازە بکرێتەوە

واشنتن پۆست

  • بەهۆی زریانێکی جەمسەرییەوە شەپۆلێکی بەهێزی باو باران رویکردووەتە باشوری کالیفۆرنیا کە بە ناوچەی دارخورما، گەرما و بەتینی خۆرەکەیەوە ناسراوە
  • جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوەی روبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە لەبارەی ئاگرەکەی ویلایەتی هاوایی، ئەمڕۆ بە یاوەری خانمی یەکەم سەردانی دورگەی ماویی دەکات
  • دوو ساڵ دوای گرتنە دەستی دەسەڵات، حکومەتی تاڵیبان لە رێگەی پرۆژەیەکی ژێرخانییەوە کەناڵێکی 184 کیلۆمەتریی بۆ بیابانە وشکهەڵاتووەکانی وڵاتەکەی دەبات

عەرەب نیوز

  • بەهۆی بەردەوامیی بۆردومانی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر چەند گوندێک لەو وڵاتە، سوپای وڵاتەکە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
  • پۆپ فرانسیسی پاپای ڤاتیکان داوای ئاشتی و کۆتاییهێنانی ئاڵۆزییەکانی وڵاتی نایجەر دەکات کە بەهۆی کودەتایەکەوە چەند هەفتەیەکە سەریهەڵداوە
  • شازادەی جێنشینی سعودیە بڕی 200 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی توێژینەوە و داهێنان بۆ زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای شا عەبدوڵڵا دابیندەکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button