رۆژنامە ئینگلیزییەکان: چین نیگەرانە لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و یابان

بەریتانیا لە پاش لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 15ی کانونی دووەمی 2023

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • داوا لە سوپای چین دەکرێت بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەی “زیرەکیی دەستکرد” بەکاربهێنێت
  • لە 12 رۆژدا 60 هەزار کەس لە چین بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  • چین نیگەرانە لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و یابان

یۆرشەلیم پۆست

  • زیاتر لە 80 هەزار کەس دژی گۆڕینی دەسەڵاتەکانی دادوەریی لە ئیسرائیل خۆپیشاندان دەکەن
  • باڵیۆزی ئۆکراین داوا لە ئیسرائیل دەکات سیستەمی دژەموشەک و درۆن بۆ وڵاتەکەی دابینبکات
  • دوو هاوڵاتی فەڵەستینی لە کەرتی رۆژئاوا کوژران، کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە هێزەکانی ئیسرائیل کردبوو

ئیندپێندێنت

  • بەریتانیا لە پاش لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
  • پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لەبارەی پرسی گەڕانەوەی بۆریس جۆنسۆن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەسەر دوو بەرەدا دابەشدەبن
  • رێکخراوی تەندروستیی جیهانی “چین” تۆمەتباردەکات بە پشتگوێخستنی کۆرۆنا و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی خەڵک

گەڵف نیوز

  • بەهۆی سزاکانی سەر رووسیا و گۆڕانکاریی لە رێکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا لە چین، ئۆپێک پڵەس روبەڕوی ناجێگیریی بازاڕەکانی دەبێتەوە
  • سەرۆکی کۆریای باشوور بە سەردانێکی فەرمی و بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان گەیشتە ئیمارات
  • ئیمارات تاوەکو ساڵی 2030 بڕی بەرهەمهێنانی وزەی خاوێن بۆ سێ هێندە زیاددەکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button