تەندروستی جیهانی: ماسک ببەستن

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکان ئەمڕۆ، 11ى کانوونى دووەمى 2023

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆوست

  • حکومەتی چین وەک تۆڵەکردنەوەیەک لە کۆریای باشور و یابان، رێکارەکانی پێدانی ڤیزا بە گەشتیارانی ئەو دوو وڵاتە توندتر دەکات
  • هۆنگ کۆنگ پلانی گەورەی هەیە بۆ سەرنجڕاکێشانی زۆرترین گەشتیاری هەیە بۆ ئاهەنگەکانی ساڵی نوێی چینی
  • چین کێلگە غازییەکانی دەریای باشوری وڵاتەکەی پەرەپێدەدات و بەرهەمهێنانی غاز لە سێ ملیار مەتر سێجا بۆ 4.5 ملیاری ساڵانە بەرز دەکاتەوە

یو ئێس ئەی تودەی

  • بەهۆی بارانی زۆر و لافاو لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 32 هەزار کەسیش ماڵەکانیان چۆڵکردووە
  • سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە لەگەڵ هاوتا مەکسیکییەکەی کۆببێتەوە و بۆ چارەسەری پرسی کۆچبەرانی مەکسیک
  • بەهۆی نانەوەی پشێوی و هەوڵی کودەتا هاوشێوەی روداوەکانی کاپیتۆڵ هۆڵ لە ئەمریکا، حکومەتی بەرازیل دەستی بە لێکۆڵینەوە لە سەدان کەس کردووە

گەڵف نیوز

  • لەساڵی داهاتووەوە ئیمارات بەکارهێنانی عەلاگەی نایلۆن لەسەرانسەری وڵاتەکەیدا قەدەغەدەکات
  • کریستیانۆ رۆناڵدۆ 214 ملیۆن دۆلار لە سعودیە وەردەگرێت لە بەرامبەر بانگەشەکردن بۆ ئەوەی وڵاتەکە مۆندیالی 2030 وەربگرێت
  • لە هەنگاوێکی نوێدا سعودیە پرۆتینی ئاژەڵی بەرهەمدەهێنێت بۆ زیدکردنی هەناردەی بەرهەمە نانەوتییەکان

یابان تایمز

  • ئەمریکا یەکەیەکی هێزەکانی مارێنز لە دورگەکانی ئۆکیناوا بۆ بەرگریکردن لە دورگە دوورەدەستەکانی یابان دادەمەزرێنێت
  • فومیۆ کیشیدای سەرۆکوەزیرانی یابان و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان رۆژی هەینی لە واشنتن کۆدەبنەوە
  • رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە گەشتیاران دەکات بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا ماسک ببەستن

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button