نرخى نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە

 زووم:

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخى نەوت و زێڕ لە بۆرسەى جیهانى بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت 88دۆلار و 26 سەنت و خاوى تەکساسیش 83 دۆلارى تۆمارکرد، یەک ئۆنس زێڕیش بۆ دوو هەزار و 322 دۆلار بەرزبووەوە.

بەگوێرەى ئاژانسى رۆیتەرز، توندبوونەوەى گرژییەکانى نێوان ئیسرائیل و حەماس و ئەگەرى دەستپێکردنى هێرشى ئیسرائیل بۆسەر رەفەح هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و زێڕ.

 

بەگوێرەى ماڵپەرى ئینڤێستینگ، ئەمڕۆ چەند داتایەکى گرنگ لە ئەمریکا رادەگەیەندرێت کە گرنگترینان رێژەى سکاڵا لە بێکارى و تێکڕاى بەرهەمى ناوخۆیى ئەمریکایە، کە کاریگەرى لەسەر ئیندێکسى دۆلار دەبێت و پێش راگەیاندنى داتاکان ئیندێکى دۆلار دابەزینێکى کردووە کە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و زێڕ.

هەواڵی زیاتر

Back to top button