ئەمریکا 60 ملیار دۆلار بۆ ئۆکراین و 26 ملیاریش بۆ ئیسرائیل دەنێرێت

زووم…

 

ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا پرۆژەیاساى هاوکارییە سەربازییەکانى پەسەندکرد و بڕیاریدا بە بەخشینى 61 ملیار دۆلار بە ئۆکراین و 26 ملیارى دیکە بۆ ئیسرائیل

لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا بڕیارێکى پەسەندکرد کە هاوکاریی دارایی بۆ هەریەکە لە ئۆکراین، ئیسرائیل و تایوان لەخۆدەگرێت.

بایدن دەستبەجێ پێشوازى لە بڕیارەکە کرد و داواى لە ئەنجومەنى نوێنەران کرد پەلەبکەن لە ناردنى یاساکە بۆ کۆشکى سپى تا واژۆى لەسەر بکات.

لە یەکەم کاردانەوەشدا بەرامبەر بڕیارەکە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل هاوکارییەکانى ئەمریکاى بە “بەرگریکردن لە شارستانى رۆژئاوا” وەسفکرد.

هاوکات بڕیارەکە کاردانەوەى خێرا و توڕەیی مۆسکۆى لێکەوتەوە، دیمیترى پێسکۆڤ، گوتەبێژى کرمێلین لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى تاس ئیدانەى بڕیارەکەى کرد و رایگەیاند، هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ ئۆکراین ژمارەیەکى زیاترى ئۆکراینییەکان دەکوژێت بەهۆى سیاسەتەکانى رژێمى کیێڤەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button