دارا سێکانیانی: ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت

زووم:

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغداد دەڵێت، هیچ نووسراوێکی فەرمی لەئارادا نییە لەبارەی سێ مووچەکەی کۆتایی ساڵی رابردوو.

دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زوومی گوت، تا تەواوکردنی پرۆسەی بەبانکیکردن، بۆ مانگی چوار و مانگەکانی داهاتوو ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

زووم لەبارەی چارەسەری سێ مووچە نەدراوەکەی کۆتایی ساڵی رابردوو پرسیاری لە پەرلەمانتارەکە کرد، دووپاتیکردەوە، هیچ نووسراوێکی فەرمی نییە بۆ ناردنی سێ مووچەکە، ئەوەی دەمێنێتەوە رێککەوتنی هەرێم و بەغدادە لەسەر ئەو پرسە.

ئەمە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە دەنگۆ هەیە، کە حکومەتى عێراق وەڵامى پەرلەمانى عێراقى داوەتەوەو گوایە رایگەیاندووە، بە پێى بڕیارى دادگاى فیدراڵى مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا دەکەن

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button