وەزارەتی دارایى: داشکاندنی گومرگی بە رێژەی 50% بۆ گۆشتی ئاژەڵی زیندوو جێبەجێکرا

زووم…

هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی رایگەیاند، لە ٢٩ـی ئازارەوە، لە سەرجەم فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، بڕیاری دابەزاندنی باجی هێنانی گۆشتی سوور بە رێژەی لەسەدا ٥٠ بۆ هەموو ئاژەڵێکی زیندوو چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هونەر جەمال دەشڵێت، بڕیارەکە ئاژەڵەکانی مانگا، جوانەگا، گۆلک، مەڕ و بزن دەگرێتەوە، چاوەڕێ دەکرێت کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر دابەزینی نرخی گۆشت دروست بکات و نرخەكەی دابەزێت.

رۆژی ٢٧ـی ئازار ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشت، بڕیاریدا گومرگی هاوردەكردنی گۆشتی سوور بە رێژەی لەسەدا ٥٠ کەمبکرێتەوە.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button