وەزارەتى پێشمەرگە داواى بەردەوامبوونى مەشق و راهێنانەکانیان بە پێشمەرگە لە هاوپەیمانان دەکات

زووم..

 

وەزارەتى پێشمەرگە داوا لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دەکات، هەشق و راهێنانەکانیان بە هێزەکانى پێشمەرگە بەردەوام بێت.

وەزارەتى پێشمەرگە بڵاویکردەوە، لیوا روکن نەجمەین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان، پێشوازی لە تیمێکی هێزەکانی هاوپەیمانان  بە سەرۆکایەتی مەیجەر کاس پرۆ کرد. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە لەبارەى ئۆپراسیۆن و مەشقی هێزەکانى پێشمەرگە بووە.

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەدا پلان و هەنگاوەکانی ئەنجامدانی مەشق کە لەچوارچێوەی پلانی ساڵانەدا بەرنامەی بۆ داندرابوو.

جێگری سەرۆکی ئەرکان داوای کرد بۆ ساڵانی داهاتووش مەشق و راهێنانەکانی  پێشمەرگە بەردەوام بێت لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، ئەوەش لەپێناو بەردەوام کارکردن بۆ درووستکردنی هێزێکی تۆکمەی نیشتیمانی.

وەزارەتى پێشمەرگە دەڵێت، هێزەکانی هاوپەیمانان دووپاتیان کردەوە لە هاوکاری و هەمانگی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن، بەتایبەتى لە رووی مەشق و راهێنانەکان و دابینکردنی پێداویستییە لۆجستییەکان.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button