سەرۆکی دادگای فیدراڵی: ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان بەبانکی نەکراوە راستەوخۆ مووچەیان پێبدرێت

 زووم:

سەرۆکی دادگای فیدراڵی دابەشکردنی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە، کە تاوەکو ئێستا بەبانکی نەکراون، دەڵێت، بە نەختی مووچەیان پێبدرێت.

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی کۆبوونەوە، سەرۆکایەتیی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە خراونەتە بەر باس.

سەرۆکایەتیی کۆمار رایگەیاندووە، دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان تەواوی دەسەڵاتیان بەسەر هەرێمی کوردستان و هاوڵاتییانیدا هەیە، بەو شێوەیەی پێچەوانەی دەستوور نەبێت.

لایخۆیەوە سەرۆکی دادگای فیدراڵی گوتوویەتی، دادگاکە پابەندە بەوە بنەمایانەی دامەزرێنەرانی پرۆسەی سیاسیی عێراق لەسەری رێککەوتوون و لە دەستووردا نووسراوەتەوە و پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتی فیدراڵی و هەرێمەکانی رێکخستووە.

سەرۆکی دادگای فیدراڵی راشیگەیاندووە، رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە بەڕێگەی ئەلیکترۆنی کاتی پێویستە، تاوەکو ئەو کاتەی رێکارەکان تەواودەبن، حکومەتی عێراق بەردەوامبێت لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی نەختی.

هەواڵی زیاتر

Back to top button