یەكێتی ئەوروپا بڕیارى خەرجکردنى پارە بلۆککراوەکانی روسیاى پەسەندکرد

 زووم:

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بڕیارێک و یاسایەکی پەسەندکرد کە رێگە خۆش دەکەن بۆ بەکارهێنانی ئەو قازانجانەی لە بلۆککردنی پارەکانی روسیاوە بەدەستهاتوون بۆ هاوکاریکردنی بونیادنانەوەی ئۆکراین.

هەنگاوەکە هاوتەریبە لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی گروپی وڵاتانی جی 7 ناویانە بۆ ئەوەی ئەو پارانەی روسیا کە دەستی بەسەردا گیراوە لە چوارچێوەی بودجەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئۆکراین، بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە بەکاربهێنرێت.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە هەریەک لە یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی جی 7 لەدوای هێرشەکەی روسیا بۆسەر ئۆکراین بڕی 323 ملیار دۆلاری بانکی ناوەندیی روسیایان لە بانکەکانییاندا بلۆککرد، پارەکانیش دوو لەسەر سێیان لە ئەوروپان و زۆرینەی لەلایەن بەلجیکاوە هەڵگیراوە. ماوەی چەندین مانگیشە وڵاتانی ئەوروپا و جی 7 تاوتوێی ئەوە دەکەن کە چۆن بتوانن سوود لەو پارانە ببینن بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراین.

بەگوێرەى بڕیارەکەی دوێنێ، دەبێت ئیتر بانکە ئەوروپییەکان دەست لەو قازانجانە نەدەن کە لە پارەکانی روسیاوە دەست دەکەوێت، بەڵکو بەجیا هەلیانبگرێت و دواتر بۆ هاوکارییکردنی ئۆکراین بەکار بهێنرێت. بەگوێرەی دامەزراوەی خزمەتگوزاریی یۆرۆکلیەری بەلجیکی قازانجی ساڵانەی ئەو پارانە زیاتر لە چوار ملیار یۆرۆیە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button