وەزارەتی دارایی: سبەی هەینی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

زووم:

 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی بڵاوکردەوە، بە حەوت رۆژ مووچەکە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی گەیشتنی 618 ملیار دینارەکەی بەغداد بڵاوکردەوە، دەڵێت، پارەکە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە و دەکاتە %65ـی کۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەوەی دەمێنێتەوە، کە دەکاتە 325 ملیار دینار، لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە.

دواتر وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە، سبەی هەینی بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و بە حەوت رۆژ مووچەکە دابەشدەکرێت.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button