وەزارەتی پێشمەرگە: پێنجشەممە مووچەی مانگی چواری لیواکانی پیادە دابەشدەكرێت

زووم…

 

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی چواری لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بانكەكانیان ئاگادار کردووەتەوە مووچەی مانگی چواری لیواکانی پیادە دابەش بكەن.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی سەربازی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی لەوبارەوە ئەنجامداوە.

وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی چواری لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بكرێت.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button