بوومەلەرزەیەکی 7.4 پلەیی لە ژاپۆنی دا و تسونامی دروستکرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.5 پلە بە پێوەری رێختەر ناوەڕاستی ژاپۆنی هەژاند و لە کەنارئاوەکانی ئەو وڵاتە تسونامی دروستکرد.

بەگوێرەی دەزگای کەشناسیی ژاپۆن، کاتژمێر 10:10ی بەیانی بە کاتی هەرێمی کوردستان بوومەلەرزەی یەکەم روویداوە و تسونامییەکی گەورەی دروستکردووە بە جۆرێک شەپۆلی 1.2 مەتری ئاو گەیشتووەتە شارە کەنارییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین ڤیدیۆ و وێنەی بڵاوکرانەوە کە قەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە دەردەخات، بەڵام تائێستا زیانە گیانییەکان ئاشکرانەکراوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button