تیمی وزاری پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

زوومی هەولێر لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە زانیاری تازە دەخاتەڕوو

زووم:

بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، بریارە ئەمرۆ هەردوو تیمی وزاری یەکێتی و پارتی لە شاری هەولێر کۆببنەوە، تەوەرەی سەرەکی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر کێشە و گرفتەکانی حکومەت و ئەو گلەییانەی تیمی وزاری یەکێتی باسی لێوەدەکات.

ئەیوب وەرتی زوومی هەولێریش دەڵێت، وابریارە ئەمرۆ تیمی وزاری یەکێتی و پارتی لەسەر چەند خاڵێک رێکبکەون و دواتریش ئەو خاڵانە لە رۆژی یەکشەمە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button