دۆرانه‌كه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ڤیاریال هێنده‌ی رووداوه‌كه‌ی نێوان ڤاڵڤێردی و ئالێكس باینا كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا نه‌ھێنا، رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات لێژنه‌ی سزاکانی لالیگا چاوه‌ڕێی ڤیدیۆکانی یاریگە ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر سزایه‌كان بدات.
له جەولەی 28ـه‌می لالیگا، ریال مه‌درید له نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ 3 ـ 2 به‌رامبه‌ر ڤیاریال دۆڕا، بەمەش چانسی بردنەوەی نازناوی لالیگای کەمتربۆوە.
موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه، ڤاڵڤێردی یاریزانی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگە چاوه‌ڕێی ئالێكس باینای كردووه، دواتر چووەتە بەردەم بایناو پێی گوتووه له نێو یاریگه ئه‌وه چیت به كوڕه‌كه‌م گوت ئێستا بیڵێرەوە، دواتر بۆكسێكی له‌نێوچاوانی یاریزانەکەی ڤیاریاڵ داوه، دواتر پۆلیس هاتووه‌ته نێو بابه‌ته‌كه، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری سزادانی ڤاڵڤێردی هه‌یه، لە ئێستاشدا یانەی ڤیاریاڵ دەیانەوێت سکاڵای یاسایی لە دژی تۆماربکەن.
دواتر ئالێكس باینا یاریزانی ڤیاریال له ئینستاگرام نووسیویه‌تی: ڤاڵڤێردی درۆ ده‌كات هیچ قسه‌یه‌ی نه‌شیاوم به كوڕه‌كه‌ی نه‌گوتووه.
به گوێره‌ی هەواڵێکی کواترۆ، ئه‌م رووداوانه په‌یوه‌ندی به یاریی پێشووتر هه‌بووه، كاتێك ریال مه‌درید له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بووه میوانی یانه‌ی ڤیاریال، له‌و یارییه‌شدا ریاڵ مەدرید یارییه‌كه‌یان دۆڕاند. ئه‌وكات ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه گوایه ئالێكس باینا قسه‌ی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر ڤاڵڤێردی به‌كارهێناوه و پێی گوتووه بگری چونكه ژنه‌كه‌ت له منداڵبوون ده‌ترسێت.
ئێستا لەنێو رۆژنامە ئیسپانییەکان دوو بۆچوون هەیە، یەکێکیان ئەوەیە کە ڤیاریاڵ سکاڵای یاسایی لەسەر یاریزانەکە تۆماردەکات، قسەیەکی دیکەش هەیەو پێی وایە وەک رێزێک بۆ یانەی ریاڵ مەدرید هیچ سکاڵایەک تۆمار ناکەن لە دژی ڤاڵڤێردی.