بەهۆى مانگرتنەکانەوە لە بەریتانیا نەخۆش بە رێگەى ئۆنلاین چارەسەر دەکرێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانى ئەمڕۆ، 29ى کانوونى دووەمى 2023

هائارێتز (ئیسرائیل)

  • لەماوەی 24 کاتژمێردا دوو هێرشی چەکداری لە قودس رویاندا و بەهۆیەوە 7 ئیسرائیلی کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون
  • خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەتە “دیکتاتۆرەکەی” ناتانیاهۆ پێی نایە هەفتەی چوارەمەوە
  • لە خۆپیشاندانەکانی ئیسرائیل خەڵک، پارێزەر و چالاکوانی مەدەنی دەستگیرکراون

گەڵف نیوز

  • دوای بردنەوەی نازناوی لیگا وەن و جامی جیهانی، مێسی وەک باشترین یاریزانی ساڵی 2022 هەڵبژێردرا
  • دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 کاندید دەکات و دەڵێت لە هەموو کات زیاتر پابەندم
  • ژنانی گوندەکانی پاکستان روبەڕوی نەریتە چەوتەکانی کۆمەڵگە دەبنەوە و کار دەکەن

سەندەی مۆرنینگ پۆست

 

  • دەسەڵاتدارانی هۆنگ کۆنگ، وەک هاوکارییەک بۆ باری داراییان، باجی سەر چینی مامناوەند کەم دەکەنەوە کە خزمەتکار بۆ ماڵەکانیان دەگرن
  • کۆرۆنای درێژخایەن باڵ بەسەر نەخۆشانی ئاسیادا دەکێشێت و تائێستاش چارەسەرێکی دیاریکراوی نییە
  • کۆریای باکور بەڵێنی پێدانی تانکی ئەبرامز بە ئۆکراین بە “تاوانێک”ـی نا پیشەییانە ناودەبات

سەندەی تەلەگراف

 

  • لەژێر ناوی “نەخۆشخانە لە ماڵەکەتدا” نەخۆشانی بەریتانیا بەهۆی مانگرتنەکانەوە لە رێگەی لینکی ڤیدیۆییەوە چارەسەر دەکرێن
  • بەهۆی دەستدرێژی کوڕێک، کە رەگەزی خۆی بۆ كچ گۆڕیوە، بۆ سەر کچێکی 13 ساڵان نیکۆلا ستێرگیۆنی داکۆکیاری گۆڕینی رەگەز لە سکۆتلەندا روبەڕوی رەخنە دەبێتەوە
  • داوا دەکرێت بەهۆی تۆمەتی گەندەڵی، نەدیم زەهاوی بەڕێوەبەری پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و وەزیری پێشویی خەزێنەی ئەو وڵاتە دەستلەکاربکێشێتەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button