هەسەدە دەستگیرکردنى 32 چەکدارى داعشى راگەیاند

سێ رۆژە ئۆپراسیۆنى 'هەورە بروسکەی جزیرە' لە رۆژئاڤا بەردەوامە

هێزەکانى سوریاى دیموکراتى (هەسەدە) دەستگیرکردنى 32 چەکدارى داعشى راگەیاند، چەکدارەکان لە سێیەم رۆژی ئۆپراسیۆنی “هەورە بروسکەی جزیرە” دەستگیرکراون، کە لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى دەستیپێکردووە.

ئۆپراسیۆنەکە لە دواى هێرشەکانى هەفتەى رابردووى داعش دەستیپێکرد

ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە ئەنجام دەدرێت، لە دواى هێرشەکانى هەفتەى رابردووى داعش لە رەققە، دەستیپێکرد، کە لە دوو هێرشدا کە کرایە سەر بارەگا و ئۆتۆمبێڵەکانی هێزەکانی ئاسایش، حەوت ئەندامی ئاسایش و شەڕڤانی هەسەدە کوژران و ژمارەیەکیش دیکەش بوون.

هەسەدە لە راگەیەندراوەکێدا دەڵێت، ئۆپراسیۆنی رۆژی سێیەم، تایبەت بووە بە هەڵمەتی پشکنین و پاککردنەوەی شاروچەکەی و گوندەکانی شاروچەی تەل بەراکی سەر بە کانتۆنی قامشلۆ.

هەسەدە دوێنێش راگەیەندراوێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە دەستگیرکردنی زیاتر لە 50 چەکداری داعش لە دەوروبەری شاروچکەی تەل حەمیس و هۆل کرد.

پێشتر مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکراتى هۆشدارى لە جموجوڵى داعش دابوو، باسی ئەوەشى کردبوو، کە جوڵەکانى داعش هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانى تورکیا بۆ ئۆپراسیۆنى سەربازى بۆسەر ناوچەکە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button