ئەردۆغان لە پاش ١٣ ساڵ چووە بەغدا و لەوێشەوە سەردانى هەولێرى کرد، هەر هەمانشەو لەپاش کۆبونەوەیەکی چڕ کۆتایی بە گەشتەکەی هێنا.

زووم…

 

ئەردۆغان لە نیوەشەوی دوێنێ لە هەولێرەوە بەرەو تورکیا گەڕایەوە، لەناو فڕۆکەکەدا وەڵامی پرسیارەکانى رۆژنامەنوسانى دایەوە.

بەگوێرەى هەواڵێکى رۆژنامەى میللییەت، ئەردۆغان بە رۆژنامەنوسانى ناو فڕۆکە تایبەتییەکەى سەرۆککۆماریی گوتووە، دڵخۆشی و سوپاسگوزاریی خۆى لە سەردانەکەی بۆ بەغدا و هەولێر بۆ رۆژنامەنووسان دەربڕیوە.

وەک نەریتێک لە تورکیا کاتێ سەرۆککۆمار گەشت بۆ وڵاتێک دەکات، شاندێک لە رۆژنامەنوسانى تورکیا یاوەرى دەکەن و سەبارەت بە کۆبونەوەکان لەکاتى گەڕانەوەدا رۆژنامەنووسان پرسیار ئاڕاستەى سەرۆککۆمار دەکەن.

ئەو رۆژنامەنووسانەى لەناو فڕۆکەکە یاوەرى سەرۆککۆمار دەکەن، نزیک لە رۆژنامە و کەناڵ و ئاژانسە هەواڵەکانى نزیک لە ئاک پارتیین.

سەبارەت بە کۆبونەوەکانى لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان ئەردۆغان بە رۆژنامەنوسانى گووتووە: کۆبونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان ئیجابی بووە.

لە پرسیارى پێشوازى ئەردۆغان و رازاندنەوەى شەقامەکانى هەولێر بە ئاڵاى تورکیا، ئەردۆغان گوتویەتى: رازانەوەى شەقامەکانى هەولێر بە ئاڵاى تورکیا لە ناخەوە دڵخۆشی کردوە، لەو سەردانەدا دەرفەتى ئەوە هاتەئاراوە جارێکیتر لە نزیکەوە دۆستایەتى هەرێمى کوردستان بۆ تورکیا بینن.

سەبارەت بە دۆسیەى پەکەکەش ئەردۆغان گوتى: باسیان لە دۆسیەى هەماهەنگی لە روبەڕووبونەوەى پرسی پەکەکە کرد.  باسیان لەوەشکرد کە گرنگە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و بەرەوپێشچونى پەیوەندییەکانیان لە بوارەکانى وزە، گواستنەوە و بازرگانى کارى زیاتر لە بوارى روبەڕوو بونەوەى تیرۆردا بکەن.

دەربارەى پرسی ئاو لە عێراق، و بەردانەوە رێژەى زیاترى ئاو بۆ عیراق، ئەردۆغان بە رۆژنامەنووسانى گوتووە، دەبێت ئەم کارە بەڕەچاوکردنى گۆڕانی کەشوهەوا بگیرێتەبەر و پیلانی بۆ دابنرێت، پێویستە لەسەر مەسەلەى ئاو بەرنامەیەکى تۆکمە دابنرێت و هەموو لایەکیش ئەوە بزانن تورکیاش بەهەمانشێوەى عیراق پێویستى بە ئاو هەیە و کێشەى کەم ئاویی هەیە.

راشیگەیاندوە، ئەگەر لەماوەیەکى کورتدا لەناوخۆیاندا لە تورکیا پرسی ئاو چارەسەر نەکەن، ئەوا روبەڕووى کێشەى پێدانى ئاو بە عێراق دەبنەوە و ناتوانن ئاویان بۆ دابین بکەن.

ئەردۆغان لە بەغدا و هەولێر بە گەرمیی پێشوازیی لێکرا، بەڵام دەرئەنجامەکانی سەردانە بە جێبەجێکردن یان مانەوە لەسەر کاخەز لەمەوبەدوا دەردەکەوێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button