کەلێنی نیوان داهات و خەرجی لە ئێران بەردەوام گەورەتر دەبێت

زووم…

 

زیادبوونی هەڵاوسان و لاوازیی دراوەکەیان بەرامبەر دۆلار و بەرزکردنەوەی کرێی هاتوچۆ و کەمیی موچە، ژیانی خەڵکی ئێرانی دژوارتر کردوە.

بە گوێرەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی شاری تاران، کرێی گواستنەوە و هاتوچۆی گشتی بە رۆژێک زیاتر لە %30 بەرزکراوەتەوە کە میترۆ و پاس دەگرێتەوە و کرێی تاکسیش %45 زیادی کردووە.

بەرزبوونەوەی نرخی هاتوچۆ و ناڕازیبوونی خەڵک لەو هەلومەرجەدایە کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان باس لە کەلێنێکی 200 دۆلاری لە کرێ و خەرجییەکانی بژێوی خێزانێکی چوار کەسی دەکات.

لە رۆژانی سەرەتای ئەمساڵدا بەرزبوونەوەی %35ی کەمترین مووچەی کرێکاران بووە هۆی ناڕەزایەتییەکی بەربڵاوی کرێکاران و نوێنەرەکانیان و بەشێک لە چالاکانی کرێکاری رایانگەیاند، کە ئەم رێبازە دەبێتە هۆی ئەوەی کرێکاران هەژارتر بن، لەبەرئەوەی لە خشتەیەکی بانکی ناوەندیدا رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە بە %52 راگەیەندراوە کە بەرزترین رێژەی هەڵاوسانی ساڵانەیە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە.

نرخی دۆلاریش هاوتەریبی هەڵاوسان بەرزبووەتەوە، بەڵام مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت کەمێک زیادیکردووە، ئەمەش وایکردووە ئێران ببێتە یەکێک لەو وڵاتانەی کەمترین مووچەیان لەسەر ئاستی جیهان هەیە.

بۆ نمونە هاوکاری حکومەت بۆ کەمئەندامان یەکسانە بە مانگانە تەنها 15 دۆلار و ئەو مامۆستایانەش کە لە ئێستادا خوێندکارن مووچەکەیان تەنها 12 دۆلارە لە مانگێکدا، ئەمەش واتە سێ رۆژ کاردەکەن بۆ یەک دۆلار کە رۆژنامەی جەوان رایگەیاندووە زۆر جار 3 و هەندێک جاریش 6 مانگ دوادەکەوێت.

ساڵانێکە بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ سەر ئێران سیاسەتی حکومەتەوە، ژیانی خەڵکی ئێران دژوارتر دەبێت، ئەگەر ئەو رەوشە بەردەوام بێت، پێدەچێت بارودۆخی خەڵکی وڵاتەکە قورستر ببێت.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button