دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەکی پەیوەست بە گەڕانەوەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

زووم…

 

دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەمڕۆ لەسەر سکاڵایەکی پەیوەست بە داخستنی کەمپی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی خشتەی کاری دانیشتنەکانی دادگا، دادبینی بۆ سکاڵایەکی ئیڤان فایەق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەکرێت، کە لەسەر هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆ تۆماریکردووە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران داوای کردووە هەرێمی کوردستان پابەند بکرێت بە بڕیاری بەغداد بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 30ـی حوزەیران دوا وادە دەبێت بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، چەندینجار هەرێمی كوردستانی تۆمەتباركردووە بە رێگەگرتن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان و بەكارهێنانی ئەو دۆسیەیە وەک كارتێکی سیاسی.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button