تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازیی حەشد لە بابل روویدا

زووم..

 

درەنگانێکی شەوی رابردوو چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە بنکەی سەربازیی کالسۆی سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و چەند کەسێک برینداربوون.

تائێستا سروشتی تەقینەوەکە بە فەرمی دیارینەکراوە، بەڵام بەرپرسانی حەشدی شەعبی بە میدیا عێراقییەکانیان گوتووە بنکەکە بە مووشەکی فڕۆکەی جەنگی بەئامانجگیراوە نەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
بە قسەی بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، کەسێک کوژراوە و هەشت کەسی دیکە برینداربوون.

لە راگەیەنراوی فەرمیی دەستەی حەشدی شەعبیدا هاتووە، تەقینەوەکە چەند بریندارێکی لێکەوتووەتەوە بەڵام ژمارەکەی و ئەو لایەنەشی پێدەچێت کارەکەی ئەنجامدابێت دیارینەکردووە.

هەرزوو ناوەندی فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە سێنتکۆم رایگەیاند شەوی هەینی ئەمریکا هیچ بۆردومانێکی لە عێراق ئەنجام نەداوە.

دەشڵێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە فڕۆکەکانمان لە عێراق بۆردومانیان کردووە، بەڵام ئەو زانیاریی هەڵەیە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button