گوتەبێژی یەکێتیی: ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی لەسەر ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

سەعدی پیرە: گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەین

زووم:

گوتەبێژی یەکێتیی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە گوتەبێژی یەکێتیی باسی لەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی باس لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت لەوادەی خۆیدا. دەشڵێت، یەکێتی تەواوی ئامادەکارییەکانی کردووە و ناوی کاندیدەکانی خۆی لە هەر چوار بازنەکە پێشکەشکردووە.

دەشڵێت، یەکێتی تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆسەکە کردووە و گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی زوومدا گووتی، ئەگەر کۆدەنگییەکی دیکە سەبارەت بە هەڵبژاردن دروست بێت، یەکێتی رایەکی دیکەی دەبێت.

بڕیارە رۆژی 10ی 6ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت، بەڵام پارتی دەڵێن بەشداری ناکەن.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button