ئیسرائیل هێرشی بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە دەستپێکرد

 زووم:

سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانى ئەمڕۆ، دووشەممە دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنێکى بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە راگەیاند و دەڵێت، “نەخۆشنانەکە لەلایەن بەرپرسانى باڵاى حەماسەوە بەکاردەهێنردێت”.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئۆپراسیۆنەکەمان لەسەر بنامەى زانیارییە و بە وردى ئەنجام دەدرێت، بەگوێرەى زنیارییەکانمان بەرپرسانى باڵاى حەماس نەخۆشخانەکە بەکاردەهێنن.

شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان گوتووە، گوێمان لە دەنگی بۆردومان بووە، 45 تانک و زرێپۆش چوونەتە نێو ئەو گەڕەکەى کۆمەڵگە پزیشکییەکەى لێیە.

لە کاردانەوەى هێرشەکەدا نوسینگەی میدیای حکومی لە غەزە رایگەیاند، هێرشکردنە سەر کۆمەڵگەی شیفا تاوانی جەنگە و ئامانج لێی لەناوبردنى کەرتى تەندروستییە، “بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەین و بە تاوانێکی جەنگیی ئاشکرای دەزانین”.

هاوکات بزووتنەوەى حەماس رایگەیاند، جارێکی دیکە داوا لە لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکەین، بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ پاراستنی ئەو دامەزراوە پزیشکییانەی لە غەزە ماون، جێبەجێ بکەن.

لەبارەى هێرشەکە تەندروستیی غەزە رایگەیاند، ئاگر لە دەروازەی کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا کەوتەوە و حاڵەتی خنکان لەنێو ژن و منداڵە ئاواراکاندا روویدا. ئاوارەکان لەنێو بینای نەخۆشخانەکەدا گیریان خواردووە.
بەگوێرەى تەندروستیی لە غەزە، بەهۆى بۆردومانی ئیسرائیل کوژرا و بریندار هەیە و بەهۆى بەهێزى ئاگرەکە و بە ئامانجگرتنى خەڵکەکە تواناى رزگارکردنى بریندارەکان نییە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button