هەزاران خۆپیشاندەر داوای هەڵوەشانەوەی حکومەتەکەی ناتانیاهۆ دەکەن

 زووم:

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئێوارەی شەممە لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل، هەزاران خۆپیشاندەر بە بیانووی ئەوەی حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ “گەندەڵ”ـە و نەیتوانیوە برینەکانی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو ساڕێژ بکات، داوا دەکەن حکومەت هەڵبوەشێتەوە و کۆتایی پێبهێرێت.

فرانس پرێس دەڵێت، خۆپیشنادەران داوای هەرچی زوو گەڕانەوەی بارمتەکان دەکەن و بەشێکی زۆریشیان لەسەر جلوبەرگەکانیان بە گوزارشتی “بارمتەکان بگەڕێننەوە بۆ نیشتمان”، دژی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل درووشمیان بەرزکردووەتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، زۆرێک لە خۆپیشاندەران، ناتانیاهۆ بە “داگیرکار” و “گەندەڵ” تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن، بۆ بەدیهێنانی دادپەرەوەی پێویستە لە دەسەڵات دوور بکەوێتەوە.

فرانس پرێس لێدوانی یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردووی ئیسرائیلی گواستووەتەوە کە گوتوویەتی، لە دوای رووداوەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە “هیچ مانایەک بۆ مانەوەی حکومەتەکەی ناتانیاهۆ نەماوەتەوە”.

میرا سمولی تەمەن 64 ساڵ، یەکێکی دیکەیە لە خۆپیشاندەرەکان و بە ئاژانسەکەی گوتووە، لەگەڵ حکومەت و سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئیسرائیل هیچ داهاتوویەکیان نییە، “چونکە گەندەڵ و دڕندە و توندوتیژە”.

هەواڵی زیاتر

Back to top button