گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی دووردەکەوێتەوە

زووم:

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی نەشتەرگەرییەکی بۆ پشتی ئەنجام دەدات.

لە ماوەی رابردوودا، پیپ ئازارێکی زۆر لە پشتی هەبوو، ئەمەش وایکرد بە خێرایی پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجام بدات.

گواردیۆلا بە مەبەستی چارەسەری ئازارەکەی، روویکردۆتە شاری بەرشەلۆنە و لەلایەن پزیشک میرێیا ئیووکا، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراوە، سەرباری سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە، گواردیۆلا بۆ ماوەیەک لەو شارە دەمێنێتەوە و پشوو دەدات.

یانەی مانچستەر سیتی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت:

تاوەکو گەڕانەوەی گواردیۆلا، خوانما لیلۆی یاریدەدەری، ئەرکی مەشق و راهێنانەکانی یانەکە لە ئەستۆ دەگرێت وسەرپەرشتی تەواوی یانەکە دەکات. پێشبینی دەکرێت گواردیۆلا لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، بگەڕێتەوە سەر ئەرکەکەی.

یانەکەی گواردیۆلا، دوو بردنەوەی لەسەریەکی لە پرێمەرلیگی ئەم وەرزە تۆمار کردووە و چاوی لە کێبڕکێی سەر پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەشە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button