ئێران لە ریزبەندی سەربازی جیهانیدا حەوت پلە بەرز بۆتەوە

زووم…

 

چڕبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووەتە هۆی ئەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی بڵاوبوونەوەی ململانێکان زیاتر بێت؛ پرسێک کە دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی تێچووی سەربازی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئێرانیشەوە.

دەزگای توێژینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم یان “سیپری” لە راپۆرتی ساڵی رابردوودا ئاماری خەرجییە سەربازییەکانی وڵاتانی جیهانی راگەیاندووە، کە بە گوێرەی ئەو ئامارە کۆماری ئیسلامی ئێران 10 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری بۆ کاروباری سەربازی خەرج کردووە و ئەوەش هاوتایە لەگەڵ %2ی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکە و هەروەها زیاترە لە رێژەی بودجەی سەربازیی وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، فەرەنسا، چین و تورکیا.

ئێران لە نێو وڵاتانی جیهان لە بیست و شەشەمدایە و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو حەوت پلە زیادی کردووە، عەرەبستان، ئیسرائیل و تورکیاش لە ریزبەندی وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە پێش ئێرانن.

سیپری دەشڵێت پشکی خەرجییە سەربازییەکانی سوپای پاسداران لە ساڵانی رابردوودا لە نزیکەی %27ی کۆی خەرجییەکانی سەربازیی ئێران بەرز بۆتەوە بۆ %37 و ئەوەش دەستێوەردانی سوپای پاسدارانی لە وڵاتانی ناوچەکە زیاتر کردووە.

سیپری باس لەوە دەکات کە کۆی پشکی ئێران لە خەرجییە سەربازییەکانی جیهان نزیکەی نیو لەسەد بووە و لەگەڵ ئەوەشدا بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی وەک ئەمریکا، رووسیا، ئۆکراین و ئیسرائیل، ئێران رێژەیەکی کەمتر لە بەرهەمی ناوخۆیی خۆی بۆ کاروباری سەربازی تەرخان کردووە.

سەبارەت بە خەرجییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ئەم دامەزراوە سەربازییە بەسەر بەشێکی بەرچاوی ئابووری، سیاسەت و فەرهەنگی ئێراندا زاڵە و بەردەوام هێزی سەربازیی خۆی زیاد کردووە بەڵام نازانرێت خەرجییەکانی دەرەوەی وەک یارمەتی بۆ گروپەکانی ناوچەکە چەندەیە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button