زیلینسکی: تا ئێستا 31 هەزار سەربازمان کوژراون

زووم..

 

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی وڵاتەکەی لە شەڕی دژی روسیا ئاشکراکرد، دەڵێت، 31 هەزاریان لێکوژراوە، باسیش لە هێرشێکی پێچەوانە دژی هێزەکانی روسیا دەکات.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کێێڤی پایتەختی وڵاتەکەی رایگەیاند، لە دەستپێکى جەنگەوە تاوەکو ئێستا 31 هەزار سەربازی وڵاتەکەی کوژراون، نەک 300 هەزار و 150هەزار وەک ئەوەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا و کەسە نزیکەکانی باسیدەکەن.

زیلینسکی کەسە نزیکەکانی پوتین بە “درۆزن” وەسفدەکات لە ئاشکراکردنی ئاماری سەربازە کوژراوەکاندا.
بەگوتەی سەرۆکی ئۆکراین، ساڵی رابردوو کاتێک ویستویانە هێرشی پێچەوانە بکەنە سەر هێزەکانی روسیا، پێش ئەوەی هێرشەکە بکەن، پلانی هێرشەکە لەبەردەم کریملن بووە و پێشوەختە دزەی پێکراوە، بۆیە بەگوتەی خۆی بەهۆی ئەو دزەپێکردنانەوە، بۆ ئەمساڵ سەرقاڵی دانانی چەند پلانێکی ستراتیژین بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە دژی هێزەکانی روسیا لە خاکی وڵاتەکەی.

ساڵی رابردوو کاتێک ئۆکراین ویستی هێرشی پێچەوانە بکات بۆ رزگارکردنی ئەو ناوچانەی روسیا کۆنترۆڵی کردوون، بەرەوڕووی هێڵێکی بەرگریی بەهێزی روسەکان بوونەوە و ئەوەش زیانی زۆری بە ئۆکراین گەیاند.

هەواڵی زیاتر

Back to top button