هاکان فیدان: لە شەڕی دژی “تیرۆر” هەولێر لە سلێمانی نزیکترە لێمانەوە

زووم:

 

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی A HABERـی وڵاتەکەی ئەنجامدا، بەشێکی تایبەت بە بە شەڕ دژی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەو نێوەندە باسی سزاکانی سەر سلێمانی کرد.

فیدان گوتی، “یەکێتی هیچ نیەتێکی نییە بۆ دەستبەرداربوون لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە، بۆیە ئێستا سزای مەترسیدارمان خستووەتە سەر سلێمانی، بەتایبەت لەرووی گەشتە ئاسمانییەکانەوە، بۆیە زۆربەی چالاکییەکان گواستراونەتەوە بۆ هەولێر، کێبڕکێیەکی جدیش لەنێوان سلێمانی و هەولێر هەیە”.

بۆیە هاکان فیدان نەیشاردەوە، لە شەڕی دژی “تیرۆر” هەولێر نزیکترە لێیانەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی، “بەردەوام بە سلێمانیمان گوتووە، ئەگەر لە تیرۆر دووربکەونەوە دەتوانین سزاکان لابدەین، ئەگەر نا، هەنگاوی دیکە دەگرینە بەر”.

فیدان باسی رۆژاڤای کوردستانیشی کرد، ئاشکراشیکرد، “بۆی هەیە کۆبوونەوەیەکی گشتی بکەین لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆر” و چوون بۆ سوریا و ئازادکردنی خاکی وڵاتەکە لە داگیرکاریی پارتی کرێکارانی کوردستان”.

هەواڵی زیاتر

Back to top button