ئۆکراین داوای هاوکاریی دارایی لە ژاپۆن و کەرتی تایبەت دەکات

 زووم:

دێنیس شمیگال، سەرۆکوەزیرانی ئۆکراین داوا لە حکومەتی ژاپۆن و کەرتی تایبەت دەکات هاوکارییە داراییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە بنیادنانەوەی وڵاتەکە زیاد بکەن.

لە کۆنفرانسێکدا کە نزیکەی 300 بەرپرس و سەرمایەداری ئۆکراین و ژاپۆن تێیدا بەشداربوون، شمیگال گوتی، لەو کاتەی داگیرکاریی گشتگیری روسیا لە ئۆکراین دەستیپێکردووە تائێستا، ژاپۆن زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری لە هاوکاری هەمەجۆر پێشکەش بە ئۆکراین کردووە.

ئاشکراشی کرد، بەهۆی ئەم هاوکارییانەوە ملیۆنان هاووڵاتی ئۆکراینی توانیویانە لە ژیاندا بمێننەوە.

هەفتەی رابردوو بانکی نێودەوڵەتی و یەکێتیی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد، تێچووی بنیادنانەوەی ئۆکراین لە 10 ساڵی داهاتوودا نزیکەی 486 ملیار دۆلارە، تەنها لەمساڵیشدا بڕی 15 ملیار دۆلار بۆ دووبارە بنیادنانەوەی وڵاتەکە پێویستە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button