دەمیرتاش: پێویستە بەهەموو لایەک قەرەبووی هەڵبژاردنەکەی ساڵی پار بکەینەوە

زووم:

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەڵێت، دەم پارتی موڵکی کەس نییە و پێویستە بەهەموو لایەک قەرەبووی هەڵبژاردنەکەی ساڵی پار بکەینەوە.

سرری سەکک، پارلەمانتاری دەم پارتی، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی کردووە لە زیندانی ئەدرنە و قسەکانی دەمیرتاشی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاشکراکردووە.

لە میانی دیدارەکەیاندا، دەمیرتاش گوتوویەتی، پێویستە بە هەموویان هەوڵ بدەن بۆ سەرکەوتنی دەم پارتی و قەرەبووی شکستەکەی هەڵبژاردنی ساڵی پار بکەنەوە.

سەکک لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی مێدیاسکۆپ، جگە لە گواستنەوەی قسەکانی دەمیرتاش رای خۆی لەسەر هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەربڕیوە و گوتوویەتی، لە هەڵبژاردنی پێشوودا بەبێ هیچ دەستکەوتێک پشتیوانیمان لە جەهەپە کرد، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا بەلامانەوە گرنگ نییە کاندیدی جەهەپە بیدۆڕێنێت یاخود بیباتەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button