مێدڤیدیێڤ: بمانگەڕێننەوە بۆ 1991 ئەتۆم بەکاردەهێنین

زووم..

جێگری سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایشی روسیا، هەڕەشەى توند لە ئۆکراین و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە دەکات و دەڵێت، هەوڵ بدرێت روسیا بگەڕێنرێتەوە بۆ سنوورەکانى 1991، مۆسکۆ ناچاردەبێت چەکی ئەتۆمی لەدژیان بەکاربهێنێت.

روسیا بگەڕێنرێتەوە بۆ سنوورەکانى 1991، مۆسکۆ ناچاردەبێت چەکی ئەتۆمی لەدژیان بەکاربهێنێت

دیمیتری مێدڤیدیێڤ، جێگری سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایشی روسیا و کەسایەتیی نزیک لە ڤلادمێر پوتین، لە پێگەی تایبەتی خۆی تێلیگرام نوسیوویەتى، “داڕمانی روسیا لێکەوتەی زۆر ترسناکتری لە جەنگی ئاسایی و تەنانەت جەنگی درێژخایەن لێدەکەوێتەوە، هەوڵدانیش بۆ گەڕانەوەی روسیا بۆ سنوورەکانی ساڵی 1991 تەنها یەک شت بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەویش جەنگی جیهانییە لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بە بەکارهێنانى چەکی ئەتۆمیی روسی بۆ بەئامانجگرتنى کیێڤ و بەرلین و لەندەن واشنتۆن”.

مێدڤیدیێڤ داواشی لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد “پێش ئەوەی کار لەکار بترازێت هەموو شتێک بۆ روسیا بگەڕێننەوە، ئەگەر نا، روسیا خۆی بەدەستیاندەهێنێتەوە و باجی قورس بە دوژمن دەدات”.

هەواڵی زیاتر

Back to top button