محەمەدی حاجی مەحمود: عێراق رێگرە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

زووم:

محەمەدی حاجی مەحمود عێراق تۆمەتبار دەکات بە رێگریکردن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، داوا لە یەکێتی و پارتیش دەکات ئەنجومەنێکی سیاسی بۆ هێزە کوردستانییەکان دروست بکەن.

ئەمڕۆ سەرۆکى پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد، لەگەڵ ئەوەی کوردی بە کەمتەرخەم زانی لەئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، بەڵام عێراقیشی تۆمەتبار کرد بە رێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بە ماوەبەسەرچوو ناوببات و بڕیاری دیکە دژ بە هەرێمی کوردستان بدات.

محەمەدی حاجی مەحمود داواشی لە لایەنە کوردستانییەکان بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد ئەنجومەنێکی سیاسی دروستبکەن و حزبەکان کۆبکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button