ئۆکراین هێزەکانی لە ئەڤدیڤکا کشاندەوە

زووم..

سوپای ئۆکراین هێزەکانی لە شاری ئەڤدیڤکا لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کشاندەوە، ئەمەش بە ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنی روسیا لێکدەدرێتەوە.

ژەنەراڵ ئولێکساندەر تارناڤسکی، فەرماندەی ناوچەکە لە چەناڵی تیلیگرام رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو فەرمانەی پێیاندراوە، هێزەکانیان لە ئەڤدیڤکا کشاندەوە.

ئەو گوتیشی، لە دۆخێکدا کە “دوژمن” لە رێگەی رۆیشتن بەسەر تەرمی سەربازانیدا پێشڕەوی دەکات و دە هێندە هاوەنی زیادەی هەیە، ئەمە تاکە بڕیاری دروستە.

شاری ئەڤدیڤکا پێش هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکراین، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 34 هەزار کەس بوو، هێشتا نزیکەی 900 هاووڵاتی مەدەنی تێدا دەژی، بە یەکێک لە شارە پیشەسازییەکانی ئۆکراین دادەنرێت و روسیا هیواخوازە بەتەواوەتی کۆنترۆڵی بکات.

هەواڵی زیاتر

Back to top button